www.rwandzgov.org||website||قایمقامیه‌تی قه‌زای رواندز

هه‌واڵه‌كان

چواره‌مین فیستیڤاڵى رۆژى رواندز به‌رِێوه‌چوو
به‌ ئاماده‌بوونى نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌رپرسانى حزبى حكومى و نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و میوانان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت، له‌ یادى راپه‌رِینى 19-5- 1987رواندزدا، چواره‌مین فیستیڤاڵى رۆژى رواندز، به‌ چه‌ندان چالاكى هونه‌رى و رۆشنبیرى به‌رِێوه‌چوو. رۆژى شه‌ممه‌19-5-2012 سات 10ى به‌یانى به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستا ئارام وه‌زیرى شه‌هیدانء كاروبارى ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و...
كتێبخانه‌یه‌كى بچووك له‌ گوندی ره‌ژووكه‌ریان كرایه‌وه‌
له‌ یادی راپه‌رینى ساڵى1987 شاری رواندز، كۆمه‌ڵه‌ی هاورِیانی كتێب كتێبخانه‌یه‌كی بچووكیان له‌ گوندی ره‌ژووه‌كه‌ریانى سه‌ر به‌ شاره‌دێى وه‌رتىَ كرده‌وه‌. یاسین برایم ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هاورِێیانى كتێب له‌ رواندز گوتى" رۆژى هه‌ینى 18-5-2012 له‌ یادى راپه‌رِینى ساڵى 1987 رواندز، به‌ ئاماده‌بوونی سیروان سیرینی قایمقامی رواندزو ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیران و گه‌نجانی ناوچه‌كه‌، كۆمه‌ڵه‌ى هاورِێیانى كتێب كتێبخانه‌یه‌كى...
سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رواندز، ئێواره‌ كۆرِێكى شیعر خوێندنه‌وه‌ى بۆ سه‌لاح ماندوو سازكرد
سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رواندز له‌ درێژه‌ى كارو چالاكییه‌كانى خۆیدا، ، ئێواره‌ كۆرِێكى شیعر خوێندنه‌وه‌ى بۆ مامۆستا سه‌لاح ماندوو رواندزى سازكرد.ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 16-5-2012 به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ شاعیرو رۆشنبیرانى سۆران و رواندز، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى حكومى و حزبى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رواندز له‌ به‌رده‌وامى كاروچالاكیه‌كاندا، ئێواره‌ كۆرِێكى شیعر خوێندنه‌وه‌ى له‌ژێر ناونیشانى ( شیعره‌ بزربووه‌كانى...
شاندێكى شاره‌وانى سخكىَ له‌ كوردستانى باكور سه‌ردانى رواندزیان كرد
ئێواره‌ى دوێنىَ یه‌كشه‌مه‌ شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سخكىَ سه‌ر به‌ باژێرِى وان له‌ كوردستانى باكور سه‌ردانى شارۆكه‌ى رواندزیان كرد، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى رواندز پێشوازیان لىَ كرا. له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى خاتوو نه‌زاهات ئه‌رگنیش سه‌رۆكى شاره‌وانى سخكىَ گوتى" سه‌ردانى ئێمه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى سوپاسگوزارى بووه‌، بۆ شاره‌وانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌رامبه‌ر ئه‌و...
شاندێكى لاوانى ئه‌لمانیا سه‌ردانى رواندزیان كرد
ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ شاندێكى لاوانى ئه‌ڵمانیا به‌ یاوه‌رى دڵشاد بارزانى و ئومێد خۆشناو سكرتێرى یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى رواندزیان كردو له‌لایه‌ن قایمقامى رواندز پێشوازى گه‌رمیان لێكرا.رۆژى چوارشه‌ممه‌ 11نیسانى 2012، شاندێكى لاوانى ئه‌لمانیا سه‌ردانى به‌ یاوه‌رى دلشاد بارزانى و ئومێد خۆشناو سه‌ردانى قه‌زاى رواندزیان كرد، دواتریش له‌لایه‌ن سیروان سیرینى قایمقامى رواندز پێشوازى گه‌رمیان...

وێنه‌