به به‌شدارى 57 قوتابخانه‌ى سنوورى بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز فیستیڤاڵێكى فۆلكلۆرى كهلهپوورى كوردى له دۆڵى ئاكۆیانى سه‌ر به شارۆكه‌ى رواندز سازكرا.
مزه‌فه‌ر مه‌لا عومه‌ر بهرِێوهبهرى په‌روه‌رده‌ى رواندز رايگه‌یاند" به به‌شدارى 57 قوتابخانه‌ى بنهرِهتى و ئاماده‌یى و دواناوه‌ندى سنوورى شارۆكه‌ى رواندز، په‌روه‌رده‌كه‌مان فیستیڤاڵێكى فۆلكلۆرى كه‌له‌پورى له دۆڵى ئاكۆیان سازكرد، كه تێیدا قوتابخانه‌كان به هه‌ڵدانى ره‌شماڵ و پێشاندانى كه‌لوپه‌لى فۆلكلۆرى و خواردنى كورده‌وارى به چه‌ندان كارى تر‌ى زیندى كورده‌وارى به‌شدارییان تێدا كردبوو".
زیاتر گوتى" ئه‌و بۆ یه‌كه‌م جاره له ده‌ڤه‌رى سۆران فیستیڤالێكى له‌و جۆره ساز دهكرىَ، مه‌به‌ستیشمان زیندوكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆر‌و كولتوورى كورده‌وارییه، بۆ ئه‌وه‌ى به نه‌وه‌ى نوىَ ئاشنا بكرىَ به‌و كه‌لوپه‌له فۆلكلۆرییه كه پێشتر باب و باپیرانمان له ژیانى رۆژانه‌یان به‌كاریان هێناوه، وه ته‌واوى قوتابیه‌كان و مامۆستایان به جلوبه‌رگى كوردى به‌شدارى فیستیڤاڵهكهیان كرد".
بێخاڵ سه‌ید ئه‌حمد قوتابى دواناوه‌ندى شه‌مامى كچان گوتى" ئه‌و فیستیڤاڵه بۆ قوتابیان زۆر گرینگه، چونكه له‌پاڵ پرۆسه‌ى خوێندن دهبىَ كه‌شێكى خۆش و ئارام بۆ قوتابیان دروست بكرىَ بۆ زیاتر گرینگى به خوێندن بده‌ن ، جگه له‌وه‌ش پێوستهى قوتابیان به‌و كاره فۆلكلۆریانه ئاشنا بكرێنه‌وه".

